كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاند، پرۆژەیاسای دووركەوتنەوە و پچڕاندن یتەواوی پەوەندییەكان لەگەڵ چیندا پەسەندكرد.
بەپێی تۆڕی هەواڵی CNBSی ئەمریكی، كۆنگرێسی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" سەرۆكی ئەمریكا بە واژۆكردنی پڕۆژە یاسای دوركنەوە و پچڕاندنی پەیوەندییە راستەوخۆكانی تیك تۆك و چین، تەنها دوو بژاردە بۆ ئەو كۆمپانیایە ماوەتەوە".
تیك تۆك دەبێت بە تەواوی ملكەچی بڕیارەكانی پڕۆژەكە ببێت
ئاماژەی بەوەشكردووە:" كۆنگرێس بڕیاریداوە یان تیك تۆك بە تەواوی بڕیارەكانی پڕۆژەكە ملكەچ دەبێت، یان ئەوەتا بە تەواوەتی كۆمپانیاكە لە چالاكییە بازرگانییەكانی دەوەستێندرێت و بەتەواوەتی كۆمپانیاكە دادەخرێت".
قەدەغەكردنی تیك تۆكیان بە پێشێلكردنی ئازادی رادەربڕین لە قەڵەمدا
لای خۆشیەوە كۆمپانیای تۆك تۆك پاش تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە ناڕەزایەتی خۆی دەر بڕی و قەدەغەكردنی تیك تۆكیان بە پێشێلكردنی ئازادی رادەربڕین لە قەڵەمدا.