بی ئێم سی وردەکاری گیانلەدەستدانی منداڵێک دەخاتەڕوو

کوردستان 29/06/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ کە دانیشتووی ناحیەی سەنگاوی سەر بە چەمچەماڵ بووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند:" شەوی رابردوو منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ گەیەندراوەتە بنکەی تەندروستی سەنگاو و بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستییەوە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێراوە بە یاوەری پزیشکێک گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ".

دەرکەوتووە کەوا منداڵەکە تووشی وەستانی مێشک بووە

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانەی شەهید هەژار و ئەنجامدانی پشکنین بۆی، دەرکەوتووە کەوا منداڵەکە تووشی وەستانی مێشک بووە، بە مەبەستی چارەسەرکردن پزیشکی پسپۆڕ لە حاڵەتەکە ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام تەندروستی منداڵەکە رووی لە خراپ بوون کردووە و بەوهۆیەشەوە دڵی لەکار کەوتووە، بەڵام پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە توانیویانە لێدانی دڵی بگەڕێننەوە".

بڕیاردراوە منداڵەکە بگوازرێتەوە بۆ سلێمانی و دوای گەیشتنیشی گیانیلەدەستداوە

باسیلەوەشکرد:" دواتر بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە بڕیاردراوە منداڵەکە بگوازرێتەوە بۆ سلێمانی و دوای گەیشتنیشی گیانیلەدەستداوە".

بەهیچ شێوەیەک باسیانلەوەنەکردووە کە منداڵەکە دووپشک پێوەیدابێت

سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی منداڵەکە د. فەرهاد رەتیکردەوە منداڵەکە بەهۆی پێوەدانی دووپشکەوە گیانیلەدەستدابێت و وتی:" کاتێک خانەوادەکەی گەیاندوویانەتە بنکەی تەندروستی سەنگاو، بەهیچ شێوەیەک باسیانلەوەنەکردووە کە منداڵەکە دووپشک پێوەیدابێت، بەهەمان شێوە لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەویش هیچ شتێکیان لەوبارەیەوە نەوتووە، بۆیە تاوەکو ئێستا روون نییە کە بەتەواوی هۆکاری مردنی منداڵەکە چی بووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا