بەم کارانە رێگری لە رشتنی فرمێسک بکە لەکاتی لەتکردنی پیازدا

هەمەرەنگ 21/03/2024

Alternate Text

پیاز لە زۆربەی خواردنەکانی رۆژانەماندا بوونی هەیە، بەڵام لەتکردنی پیاز دەبێتە هۆی دروستبوونی فرمێسک لە چاوەکاندا، ئەمەش وایکردووە زۆر جار بەکارهێنانی پیاز لە خواردنەکاندا بێزارکەربن.

لە کۆنەوە هەوڵدراوە رێگایەک بدۆزرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی فرمێشک یان نەهێشتنی لەکاتیئ لەتکردنی پیازدا، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ ئاکام بوون، لەوبارەیەوە تۆڕی CNNی ئەمەریکی لە زاری ژمارەیەک پسپۆڕەوە چەند رێگایەکی متمانەپێکراوی بڵاوکردووەتەوە کە رەنگە یارمەتیدەربن بۆ نەهیشتن یاخود کەمکردنەوەی فرمێشک لەکاتی لەتکردنی پیازدا.

1- بەکارهێنانی پانکە
د. ئابی سێل زانای خۆراک رایگەیاندوو، یەکێک لە رێگا زۆر باشەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە رشتنی فرمێسک لەکاتی لەتکردنی پیازدا ئەوەیە پانکەیەک لە نزیک خۆتەوە بەکاربهێنیت، هەوای پانکەکە ئەو گەردیلانەی پیازەکە لە کەسەکە دووردەخەنەوە کە دەبێتە هۆی رشتنی فرمێسک.

2- لیمۆ یاخود سرکەی بەکاربێنە
پزیشکی ناوبراو ئاشكراشیکردووە، زیادکردنی هەندێک ترشەڵۆک لە رێگەی لیمۆ یان سرکەوە بۆ پیاز، رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دوورکەوتنەوە لە رشتنی فرمێسک لەکاتی لەتکردنیدا.

3- چەند مۆمێک داگیرسێنە
د. ئابی روونیشیکردەوە، داگیرساندنی مۆم لەکاتی وردکردنی پیازدا دەبێتە هۆی بەر]پەرچدانەوەی بۆنی ئەو گەردیلانەی دەبنە هۆی رشتنی فرمێسک، بە تایبەتی ئەو مۆمانەی کە بۆندارن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا