سكاڵا بەرانبەر كۆمپانیای ئاپڵ بەرزدەكرێتەوە

هەمەرەنگ 21/03/2024

Alternate Text

بە تاوانی قۆرخكاریی بازاری مۆبایلە زیرەكەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی داد و بەرپرسانی 15 ویلایەتی ئەمەریكا سكاڵای یاساییان بەرانبەر كۆمپانیای ئاپڵ تۆماركرد.

 لەراگەیەندراوێكی هاوبەشدا، وەزارەتی دادی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند:" كۆمپانیای ئاپڵ خواستێكی بەهێزی لەسەر ئایفۆن و بەرهەمەكانی دیكەی بەكارهێناوە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەكانی و زیانگەیاندن بە ڕكابەرە هاوشان و كەمتر لە ویستراوەكان".

لەلای خۆشییەوە مێرێك گارڵند، داواكاری گشتی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" نابێت بەكارهێنەران نرخێكی زیاتر بدەن، چونكە كۆمپانیاكان یاساكانی دژە نایەكسانیی پێشێلدەكەن".

باسی لەوەشكردووە:" ئەگەر گوێ بەم هەنگاوانەی ئەو كۆمپانیایە نەدرێت، ئەوا ئاپڵ بەردەوام دەبێت لە بەهێزكردنی قۆرخكاری بازاڕی مۆبایلە زیرەكەكان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا