BMC ناوی بەشێک لە کاندیدەکانی یەکێتی ئاشکرا دەکات

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

یەکێتی نیشتمانی کوردستان 76 کاندیدی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەبێت و لەکۆی 76 کاندیدەش، ناوی ژمارەیەک کاندید یەکلایی بووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، یەکیتی نیشتمانی کوردستیان 76 کاندیدی بۆ بازنەی سلێمانی دەبێت و کاندیدەکانیشی لەسەر بنەمای جوگرافی  دابەش دەکرێت.
هاوکات باس لەوەشدەکرێت، هەریەکە لە تەلار لەتیف بەرپرسی ناوەندی یاسایی یەکێتی و سالار مەحمود بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان بەربژێرن بۆ ئەوەی لە سلێمانی بکرێنە سەرۆکی لیستی یەکێتی لە سلێمانی.
دەشوترێت لەناو ئەو کەسانەی کاندیدن تاوەکو ئێستا ناوی سالار مەحمود، د. یاد نەقشبەندی، د. ئومێد عەلی، رۆژان حەمەڕەش، سالار بازیانی، ئارام بەکر، لوقمان وەردی، قادر رەزگەیی، بورهانی کۆمیتە، زانا حەسەن، فەرهاد پیرەمەگرونی، سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی و رەوەند شەهید غەریب یەکلایی بوونەتەوە.
شایەنی باسە ئەمڕۆ پێنجشەممە، وادەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هەرێم کۆتایی دێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا