راگەیەندراوێکی دیکە لە یەکێتی مامۆستایانەوە: "هەژماری من" بە زۆرەملێ و چاوسورکردنەوە جێبەجێ دەکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دوای ئەوەی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، پڕۆژەی "هەژماری من"یان رەتنەکردووەتەوە، کۆمەڵێک ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتییەکە بەناوی لیستی هاوبەش دەڵێن " هەژماری من " بەزۆرەملێ و هەڕەشە و چاوسورکردنەوە بەڕێوەئەچێ.

لیستی هاوبەش لە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوابەدوای بەیاننامەیەک بەناوی مەکتەبی سکرتاریەتەوە، کە باس لەوە دەکرێت (هەماری من) مان رەتنەکردۆتەوە، راستی بابەتەکە بەو شێوەیەیە کە ئێمە وەک مەکتەبی سکرتایەتی یەکێتی مامۆستایان، هیچ کۆبونەوەیەکمان نەکردووە سەبارەت بەقبوڵکردن یان رەتکردنەوەی ( هەژماری من ) ".

ئەوەشی خستەڕوو:" ئێمە وەک لیستی هاوبەش بێ دوودڵی ( هەژماری من) رەتدەکەینەوە، چونکە پێمان وایە داخوازی زۆرینەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە زۆرەملێ و هەڕەشە و چاوسورکردنەوە بەڕێوەدەچێ ".

لیستی هاوبەش لە یەکێتی مامۆستایان دەڵێن:" ئێمە پشتگیری بڕیاڕی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەکەین سەبارەت بە رەتکردنەوەی هەژماری من، چونکە دیزاینی پرۆژەکە بە خواستی دەسەڵاتێک کراوە، کە بوونەتە مەینەتی بۆ گوزەران و ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا