بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرۆكی یەكێتی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكەی روونكردەوە و بەردەوامیی گفتوگۆكانیشی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و راشیگەیاند:" یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال هەنگاو دەنێت و هەمان ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەكات كە خۆی لە چارەسەری ئاشتییانە و پاراستنی سەروەریی خاكی وڵاتان دەبینێتەوە".
هەروەها، دۆخی ئابووری و ئەمنیی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا جەختیان لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان و هاریكارییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.