وەزیری شارەوانی: هەفتەی داهاتوو رێککارەکانی دابەشکردنی زەوی تاوتوێ دەکەین

کوردستان 28/03/2024

Alternate Text

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکەن بە تاوتوێکردنی رێککارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەکرد:" هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەكان بۆ بابەتی رێکكارەكانی دابەشكردنی زەوی كۆدەبینەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆمەڵێک بڕیار لەبارەی ژیان و گوزەرانی خەڵک و مووچەخۆرانی هەرێمەوە دران، یەکێک لە بڕیارەکانیش دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی تاکو ئێستا سوودمەند نەبوون لە حکومەت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا