دوور لە تۆپی پێ؛ رۆناڵدۆ و مێسی رکابەرییەکی نوێ دەکەوێتە نێوانیان

وەرزش 30/03/2024

Alternate Text

هەریەکە لە کرسیتیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی دوور لە تۆپی پێ رکابەرییەکی نوێ دەکەوێتە نێوانیانەوە.
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ئینتەر میامی ئەمەریکی رایگەیاند:" زۆر بەپەرۆشم بۆ خستنەبازاڕی خواردنەوەیەکی وەرزشی  کە دەبێتە هۆی گۆڕانی تەواوی یاساکان".
بەگوێرەی ماڵپەری سپۆڕتس سکیدا، مێسی ئەو خواردنەوەیە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای وایت کلو کە تایبەتە بە خواردنەوە بەرهەم دەهێنێت.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە پێویستە لەم کارەشیدا بتوانێت رکابەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات، بەوپێیەی یاریزانە پرتوگالییەکە پێشتر خواردنەوەیەکی هاوشێوەی بە ناوی CR7 drive  راگەیاندبوو.
هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ رکابەرییەکی توند لەسەر نازناوە تاکە کەسییەکان گۆڵکردن و ئەستیس کردن لە نێوانیاندا هەبوو، بە تایبەتی ئەو کاتەی کە هەردوو یاریزانەکە لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە یارییان دەکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا