جێخەوەکەی رۆناڵدۆ لە سلۆڤینیا دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە

هەمەرەنگ پێش 4 هەفتە

Alternate Text

دوای ئەوەی بە سەردانێک گەیشتە سلۆڤینیا و لە هۆتێلێک مایەوە، جێخەوەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتگالی دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.

بەپێی ماڵپەڕی 24ur، سەردانەکەی رۆناڵدۆ بۆ لیۆبلیانای پایتەختی سلۆڤینیا، بووە هۆی رژانی هاندەرەکانی بەرووی هۆتێلەکەیدا، کە زۆرێکیان هەوڵیاندا لێی نزیک ببنەوە و وێنەی لەگەڵ بگرن.

ماڵپەڕەکە دەشڵێت، بەڵام کریستیانۆ خۆی لەو هەوڵانە دووردەخستەوە، ئاوهاش هاندەرەکانی قایل نەبوو، هەتا ئەوەی یارییە دۆستانەکەی نێوان پورتوگال و سلۆڤینیا کۆتاییهات و ئەویش وڵاتەکەی جێهێشت.

بەڵام، رۆشتنەوەی رۆناڵدۆ دۆخەکەی هێمن نەکردەوە، بەڵکو خەڵکی خوازیاری کڕینەوەی ئەو جێخەوە بوون کە یاریزانەکە لەسەری خەوتبوو، تا ئەوەی هۆتێلی (گران پلازا) بڕیاریدا ئەو جێخەوە بخاتە زیادکردنی ئاشکراوە بە نرخی سەرەتایی پێنج هەزار یۆرۆ.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی هۆتێلەکەش، لە کۆتایی ئەم مانگەدا زیادکردنەکە بەڕێوەدەچێت و پارەکەش بۆ کاری خێرخوازی دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا