ریاڵ مەدرید چاوی لە تواناکانی ڤێرتزە

وەرزش پێش 4 هەفتە

Alternate Text

ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید چاوی لەوەیە فلۆریان ڤێرتزی ئەڵمانی بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکە.
پێگەی ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە:" یانەی ریاڵ مەدرید ماوەیەکە چاودێری فلۆریان ڤێرتزی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن دەکات و ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ماوەکانی رابردوودا هەریەکە لە یانەکانی بەرشەلۆنە و بایرن میونشن پەیوەندییان لەگەڵ یاریزانەکەدا هەبووە، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی نرخەکەیەوە پێناچێت توانای گواستنەوەی ڤێرتزیان هەبێت، بەوپێیەی نرخی یاریزانەکە بە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت".
فلۆریان ڤێرتز ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی پێشکەش دەکات و لە ماوەی 38 یاریدا کە لەم وەرزەدا ئەنجامیداوە خاوەنی 11 گۆڵ و 17 ئەستیسە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا