"كاپتن ماجد"یش كۆتاییپێهات

هەمەرەنگ پێش 4 هەفتە

Alternate Text

پاش تێپەڕبوونی 43 ساڵ لە بڵاوكردنەوەی چیرۆكی كارتۆنی بەناوبانگی تۆپی پێ "كاپتن تسوباسا" كە لە وەشانی عەرەبیدا بە "كاپتن مەجید" ناسراوە، بۆ دواجار بڵاوكرایەوە و كۆتایی بە چیرۆكی چەندین ساڵەی ئەو كارتۆنەش هات. 

 یۆیچی تاكاهاشی، نوسەر  و دروستكەری چیریكی كارتۆنی كاپتن ماجد لە رێگای هەژماری تایبەتی خۆیی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" ئێستا كە وێنەكێشانی كۆتا ئەڵقەی زنجیرەكەم تەواو كردووە، هەست بە ئاسوودەیی دەكەم كە هەموو شتێكم تەواو كردووە و هەست بە ئازادییەكی دیكە دەكەم، چونكە دواجار دەتوانم بۆ ئاسوودەی بژیم بەبێ ئەوەی بیرۆكەكانم تێكئاڵاو بكەم بەوەی چۆن كۆتایی بە چیرۆكی تسوباسا بهێنم". 

بۆیەكەمجار چیرۆكەكەی لە گۆڤاری هەفتانەی ژاپۆنی "شۆنێن جەمپ "دا بڵاوكردووەتەوە

جێی تێبینییە، بۆیەكەمجار لە ساڵی 1981 چیرۆكەكەی لە گۆڤاری هەفتانەی ژاپۆنی "شۆنێن جەمپ "دا بڵاوكردووەتەوە، ئەم زنجیرە كارتۆنە لە دەیەكانی رابردوودا بە چەندین شێوە وەڕگێراِنی بۆكراوە و تەنانەت وەك یارییەكەی ئەلیكترۆنیش بەرهەمهێنانی بۆكراوە و ئیلهامبەخشیش بووە بۆ پەیكەرەكانی ئەو گەڕەكە كە تاكاهاشی لەتۆكیۆ لێی لەدایك بووە.

ئەم زنجیرەیە لە زیاتر لە 100 وڵاتدا پەخش كراوە و وەڕگێڕانی بۆكراوە

هەروەها، ئەم زنجیرەیە لە زیاتر لە 100 وڵاتدا پەخش كراوە و وەڕگێڕانی بۆكراوە، لە كاتێكدا چیرۆكەكەی لەسەر شێوەی گۆڤار نزیكەی 90 ملیۆن دانە لە سەرانسەری جیهاندا لێفرۆشراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممەش كۆتا گۆڤار چیرۆك دەربارەی كاپتن تسوباسا لە ژاپۆن بڵاوكرایەوە و بووە كۆتا بڵاوكراوە لەسەر چیرۆكی ژیانی كاپتن ماجد كە بە دوو بەش و لەژێر ناوی كاپتن ماجد و شەبەح لە چەناڵی سپەیستوون بڵاوكرایەوە و وەرگێڕانی بۆكرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا