نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی بەرزتری تۆماركرد

ئابوری پێش 4 هەفتە

Alternate Text

بۆ دووەمین هەفتە لەسەر یەك، نرخی نەوت بەهۆی كێشمەكێشمە جیهانییەكان و زیادبوونی خواست لەسەری، بەرزبوونەوەیەكی بەرزتری تۆماركرد.

 بەپشتبەستن بە داتا جیهانییەكانی پەیوەست بە بازاڕی نەوت:" نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 91.05 دۆلار".

ئەمە بەرزترین نرخە كە لە شەش مانگی رابردوودا تۆمار كرابێت

ئاماژە بەوەشكراوە:" نرخی نەوتی تەكساسیش 23 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 86.82 دۆلار، كە ئەوەش بەرزترین نرخە كە لە شەش مانگی رابردوودا تۆماریان كرابێت". 

پێشبینی دەكرێت نرخی نەوتی برێنت و تەكساس ئەم هەفتەیە بە رێژەی بەرزبوونەوەی دیكە بەخۆیتانەوە ببینن  و ئەم جێگۆڕكی نرخییەش پەیوەستە بە ئاڵەنگارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی تاران بەرانبەر ئورشەلیم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا