وەڵامی ئێران بۆ هەڕەشەکانی ئیسرائیل: لە چەند چرکەیەکدا وەڵام دەدەینەوە

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەرپرسانی تاران وەڵامی هەڕەشەکانی بەرپرسانی تەلئەبیب دەدەنەوە سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئێران یاخود بەرژەوەندییەکانی.

وەڵامی وڵاتەکەمان بۆ هەر هەنگاوێکی ئیسرائیل خاکەکەمان یاخود بەرژەوەندییەکانمان توند دەبێت

 دوای ئەوەی سەرۆکایەتی و وەزارەتی بەرگری و سوپای ئیسرائیل دووپاتیانکردەوە، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو پێشنیارانەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی تۆڵە بۆ سەر ئێران کراون، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوەکردەوە:" وەڵامی وڵاتەکەمان بۆ هەر هەنگاوێکی ئیسرائیل خاکەکەمان یاخود بەرژەوەندییەکانمان توند دەبێت".
هاوکات عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد:" وڵاتەکەمان لە چەند چرکەیەکدا وەڵامی هەر هەنگاوێکی ئیسرائیل دەداتەوە".
شەوی 13 لەسەر 14ی ئەم مانگە، سوپای پاسدارانی ئێران زنجیرە هێرشێکی بە سوود وەرگرتن لە سەدان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سەدان مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا.
هەر لە ساتی هێرشەکەدا، بەرپرسانی ئیسرائیل هۆشدارییان دا و جەختیان لەوەکردەوە، وەڵامیان بۆ هێرشەکانی ئێران دەبێت و دواتریش رایانگەیاند، هێرشەکانی ئێران هیچ زیانێکی ئەوتۆی نەبووە و تەنها یەک کەس بەوهۆیەوە بریندار بووە.
هاوکات لە کاتی ئەنجامدانی هێرشەکانیدا، سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا بە هەر وڵاتێک و بە تایبەتیش ئەمەریکا، کە بیەوێت بۆ پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی تاران.
دوای هێرشەکانیش بەرپرسەکانی تاران جەختیان لەوەکردەوە، هێرشەکان لە تۆڵەی ئەو هێرشەی ئیسرائیل بووە کە لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو بووە هۆی کوژرانی چەند بەرپرسێکی ئێران لە دیمەشق، ئەوەشیان نەشاردەوە، ئەگەر ئیسرائیل هەر هەنگاوێکی دیکە بەرامبەر خاکەکەیان ئاخود بەرژەوەندییەکانیان بگرێتە بەر، جارێکی دیکە وەڵامیان دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا