لەئەنجامی بارانبارینی
بەخوڕی چەند رۆژی رابردووی کینیا، بەنداوێک لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە داڕوخا و
بەهۆیەوە تاکو ئێستا 42 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ماڵپەڕی "سکای نیوز"
بڵاویکردەوە، بەنداوەکە دەکەوێتە هەرێمی
ناکورو لە رۆژئاوای کینیا و تیمە
فریاگوزارییەکان گەیشتنە شوێنی کارەساتە سرووشتییەکە بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکە رزگار
بکەن، بەڵام تاکو ئێستا 42 کەس گیانیان لەدەستداوە و هێشتا خەڵكی زۆر لەنێو
قوڕەکەدا ماون .
ئەوەشی خستووتەڕوو، بەهۆی دیاردەی ئێل نینیۆ، کە بریتییە لە
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی رووی زەریاکان، بارانبارینی بەخوڕ تەواوی رۆژهەڵاتی
ئەفریقای گرتووەتەوە.