قوباد تاڵەبانی: یەکێتی ورەی بەرزە و بەردەوام دەبێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی ورەی بەرزە و بەرەو بەهێزیش دەڕوات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کارەکانی دیداری سلێمانی، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" یەکێتی پێداچوونەوەی بەخۆیدا کردووە و چاکسازی و ئامادەکاری کردووە، دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش باشبوو بۆ یەکێتی، بۆیە ورەی بەرزە".

چاکسازییەکانی ناو حیزب کاریگەرییان هەبووە

وتیشی:" چاکسازییەکانی ناو حیزب کاریگەرییان هەبووە، کۆنفرانسی ئۆرگانەکان ئەنجامدراون، بۆیە ئەم زیندبوونەوەی یەکێتی بەردەوام دەبێت و یەکێتیش هەر بەرەو بەهێزی دەروات".

پارتی جۆرەها وتەبێژی هەیە

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، ئاگادار نیم ئێران هیچ بۆچوونێکی خۆی بسەپێنێت لەسەر هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردن، لە وەڵامی ئەوەی ئایا پارتی دەچێتە ناو هەڵبژاردن، قوباد تاڵەبانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "لە پارتی خۆی بپرسن ئەوان جۆرەها وتەبێژیان هەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا