سەرۆكی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەك كاردانەوەیەك لەبەرانبەر ئەو هێرشانەی تاران بۆسەر ئورشەلیم ئەنجامیدا، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند.

 جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە میانەی لێدوانێكدا رایگەیاند:" كەمتر لە هەفتەیەك ئێران یەكێك لە گەورەترین هێرش و بەئامانگرتنە مووشەكییەكانی جیهان لە دژی ئیسڕائیل ئەنجامدا، بەڵام بە هاوكاری لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەكانمان، بەرگریمان لە ئیسڕائیل كرد و هاوكار بووین بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشە و ئێمە ئێران بە بەرپرسیار دەزانین و سزای نوێبەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنین". 

گەمارۆكان سەركردە و قەوارەكانی پەیوەست بە سوپای پاسدارانی ئێران

وتیشی:" گەمارۆكان سەركردە و قەوارەكانی پەیوەست بە سوپای پاسدارانی ئێران، وەزارەتی بەرگری، بەرنامەی مووشەك (هاژەك)ی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی تاران دەكەنە ئامانج".
ئەوەشیخستەڕوو:" لەگەڵ كۆمەڵەی وڵاتانی G7 پابەندین بە مامەڵەكردن هاوبەشانە بۆ زیادكردنی فشارە ئابوورییەكان و نێودەوڵەتییەكان بۆسەر تاران".

توانیمان پێكەوە سزا بەسەر زیاتر لە 600 كەس و قەوارەدا و لایەنی جیاوازدا بسەپێنین

روونیشیكردەوە:" لەم ماوەیەی دەستبەكاربوونی ئیدارەكەی مندا، ئێمە دەستلەنێو دەست و شان بە شانی یەكدی توانیمان پێكەوە سزا بەسەر زیاتر لە 600 كەس و قەوارەدا و لایەنی جیاوازدا بسەپێنین، بەتایبەتیش؛ ئێران،  ئەو لایەنانەی پاڵپشتی چەكدجارانی حەماس دەكەن، حزبوڵای لوبنان و ئەنساڕوڵا ناسراو بە (حوسییەكانی یەمەن)".
جەختی لەوەشكردەوە:" ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە و لە سزادانی ئێران بەردەوامدەبین و لەم نێوەندەشدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا هاوكارمانە لە پێناو لاوازكردنی تاران". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا