کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا، لە کاتەکانی شەویشدا ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت".

پلەکانی گەرما بە رێژەی سێ تا پێنج پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک کات و شوێنیش نمە بارانی بچڕ بچڕ دەبێت، هەندێکجاریش تاوەباران و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما بە رێژەی سێ تا پێنج پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبنەوە".
باسی لەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 28
سلێمانی : 25
دهۆک : 26
کەرکوک : 29
هەڵەبجە : 27
زاخۆ : 26
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 31

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا