ئێندۆنیسیا.. گڕاكانێكی بەهێز لە پێنجشەممەی رابردووەوە تا ئێستا لە هەڵچوون بەردەوامە

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی گواستنەوەی ئێندۆنیسیا لەبارەی ئەو گڕكانەی لە پێنجشەممەی رابردووەوە تەقیوەتەوە و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی راوەستاندووە و تا ئێستاش كاریگەری ماوەتەوە، زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات.
وەزارەتی گواستنەوەی ئێندۆنیسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" فڕۆكەخانەی مانادۆ كە نزیكترینە لە هەڵچوونی گڕكانەكەوە كە لە چەند رۆژی رابردوودا چەندینجار لە باكووری ئەندەنوسیا تەقینەوە و هەڵچوونی بەخۆیەوە بینی و تا ئێستاش كاریگەرییەكانی ماون، بەهۆی ئەو خۆڵەمێشەی دروستبووە بە داخراوە ماوەتەوە".

هێشتا كاریگەرییە لاوەكییەكانی ئەو گڕكانە وەك خۆیان ماونەتەوە

 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە ئێستاشدا هێشتا كاریگەرییە لاوەكییەكانی ئەو گڕكانە وەك خۆیان ماونەتەوە و هەورێكی خۆڵەمێشی زیاتر لە كیلۆمەتر بەرزییەكەی بەدەوروبەری خۆیدا بڵاوكردووەتەوە". 

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە هەڵچوونی سەرەتایی گڕكانی روانگ دەستی پێكردوو رۆژی پێنجشەممە بەتەواوەتی تەقینەوەی گڕكانەكە و هەڵچوونی دەستی پێكردوو لە بەرزی 725 مەترەوە تەقینەوەكانی دەستیان پێكرد. 

هەروەها، لە ئێستاشدا هێشتا گڕكانەكە كارییگەرییە لاوەكییەكانی كۆتاییانپێنەهاتووە و هاوڵاتیانیش لە دووركەوتنەوە لە رێڕەوەكانی ئەو گڕكانە ئاگادار كراونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا