ئەمەریکا هاوکاری زیاتر رەوانەی ئۆکرانیا و ئیسرائیل دەکات

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، دەنگیدا بە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ هەریەک لە ئۆکرانیا و ئیسرائیل، کە پێکەوە زیاترە 87 ملیار دۆلار.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، بە زۆرینەی دەنگی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان، بڕیاردرا بە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بە بڕی 60.8 ملیار دۆلاری ئەمەریکی وەک هاوکاری سەربازی.

هەفتەی داهاتوو هاوکارییەکە دەگاتە ئۆکرانیا

لەو بارەیەوە، میدیاکانی ئەمەریکا لە زاری بەرپرسانەوە رایانگەیاندووە کە دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی پیران و سەرۆکی وڵاتەکەوە، ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو هاوکارییەکە بگاتە ئۆکرانیا.

بە بەهای 26.4 ملیار دۆلار هاوکاری ئیسرائیل دەکرێت

هەروەها، هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە دەنگی زۆرینە بڕیارەیاسای هاوکاریکردنی ئیسرائیلی پەسەندکرد، کە بە بەهای 26.4 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی و مرۆیی، چەک و پێداویستی بۆ رەوانە دەکرێت.

ئەنجومەنی پیران زوو یاساکە تێپەڕێنن

دوا بەدوای ئەوەدا، کۆشکی سپی لە زاری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکاوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوا لە ئەنجومەنی پیران دەکات زوو یاساکەی پەیوەست بە ئۆکرانیا تێپەڕێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا