بۆکان جاف: سبەی هەڵمەتی دانانی ئاڵای تاجیکستان رابگرن

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بۆکان جاف، داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە سبەی لە کاتژمێر 12ی شەودا هەڵمەتی دانانی ئاڵای تاجیکستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رابگرن.

ئەمشەوی شەممە، بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گوگڵ کراودسۆرس لە کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، داواتان لێدەکەم هەڵمەتی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان ڕابگرن لە کاتی خۆیدا لە بەرواری  2024/4/21 و لە دوای 12 شەو بەکاریمەهێنن بە هیچ شێوەیەک.

بەردەوام بن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سۆشیاڵ میدیا

دەشڵێت، تکاتان لێدەکەم بەردەوام بن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سۆشیاڵ میدیا سەبارەت بە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان و چونکە ئاڵای کوردستان مافی خەڵکە لە خەڵکەوە بۆ خەڵک،خواست و ئارەزووی خەڵک لەسەرو هەموو شتێکەوەیە لەم بابەتەدا.

هاشتاگ، چالاکی کلتوری بە ئاڵای کوردستانەوە ئەنجام بدەن

بۆکان جاف داوا لە کوردستانیان دەکات، هەوڵ بدەن هاشتاگ، چالاکی کلتوری بە جلی کوردی و بە ئاڵای کوردستانەوە ئەنجام بدەن لە سۆشیال میدیا دایبنێن بە شێوەیەکی ئاشتیانە و داواکاری بکەن، هەروەها دەنگدان لە سۆشیال میدیا و بڵاوکردنی هاشتاگ، و نوسینی ئاڵای کوردستان و دانانی ئاڵای کوردستان لە پاڵیدا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ببینرێت لە دوای ئەم کەمپینە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا