ئەمریکا سزا بەسەر یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل دەسەپێنێت و ناتانیاهۆ هەڕەشە دەکات

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

دوای ئەوەی میدیاکانی ئەمریکا هەواڵێکیان لەبارەی ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل بڵاوکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ هۆشداری دەدات و دەڵێت " هەموو هەنگاوێک لە دژی ئەو رێککارانە دەگرینەبەر ".

ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلێنکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چەند رۆژی داهاتوودا سەپاندنی سزا بەسەر یەکەی "نیتساح یەهودا"ی سەر بە سوپای ئیسرائیل رادەگەیەنێت، کە تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کەرتی رۆژئاوا.

 بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو هەنگاوە دەوەستینەوە

هاوکات، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" نابێت سزا بەسەر سوپای ئیسرائیلدا بسەپێنرێت، چونکە سەربازەکانمان دژ بە تیرۆر دەجەنگن، بۆیە بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو هەنگاوە دەوەستینەوە ".

 سزادانی یەکەی نیتسح یەهودا هێڵی سوورە

هاوکات، ئیمتار بین غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لە تویتێکدا لە سەکۆی "x" رایگەیاند، سزادانی یەکەی نیتسح یەهودا هێڵی سوورە.

نیتسح یەهودا، یەکەیەکی سەربازی سەر بە سوپای ئیسرائیلە کە لە کەرتی رۆژئاوا جێگیرکراوە و بە کۆمەڵەیەکی نەژاندپەرست و توندڕەو دادەنرێت، لەئەگەری سەپاندنی سزاش بەسەر ئەو یەکەیەدا، لە هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بێ بەش دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا