ئەمڕۆ لەم شوێنانە باران دەبارێت

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک بە رێژەی جیاواز باران دەبارێت.

بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکشەمە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات، دوایی بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت و لەکاتەکانی شەودا بارانبارین نامێنێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە، کەشناسی هەرێم باسی لەوەکردووە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران و تاوە باران دەبێت، لە کاتەکانی شەویشدا کەشەکە سەقامگیر دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا