سەرۆککۆماری ئێران دەچێتە ئیسلام ئاباد

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

سبەی سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە
مومتاز زەهرا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند:" سبەی دووشەممە، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەمان، دەگاتە ئیسلام ئاباد".

سێ رۆژ دەخایەنێت و لەمیانەی ئەو گەشتە سێ رۆژیەشیدا

ئاماژەی بەوەشکرد:" گەشتەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ پاکستان سێ رۆژ دەخایەنێت و لەمیانەی ئەو گەشتە سێ رۆژیەشیدا، سەردانی چەند شارێکی پاکستان دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەشمان کۆدەبێتەوە".
لە مانگی کانوونی دوووەمی ئەمساڵ، سوپای پاسداران بە چەند مووشەکێک چەند شوێنێکی پاکستانی کردە ئامانج، دواتریش جەختی لەوەکردەوە، هێرشەکان بە مەبەستی لەناوبردنی ژمارەیەک ئەندامی یەکێک لە گروپە تیرۆرستییەکان ئەنجامدراون.
 دواتر لە یەکەم کاردانەوەیدا پاکستان باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی دەرکرد و دواتریش سوپای پاکستان چەند خاڵێکی لە شاری سەرەوانی سنووری پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە ئامانج گرت و دواتر میدیا ئێرانییەکان ئاشكرایانکرد، بەهۆی هێرشەکانەوە سێ ژن و چوار منداڵ کوژراون کە هیچیان ئێرانی نین، پاشان بەرپرسانی ناوچەکە ئاشكرایان کرد، دوو هاوڵاتی دیکە کوژراون و ژمارەی قوربانییەکان گەیشتووەتە نۆ کەس.
دواتر وەزارەتی دەرەوەی پاکستان روونیکردەوە، لە هێرشەکاندا چەند ئەندامێکی یەکێک لە گروپە چەکدارە تیرۆرستییەکان بە ئامانج گیراون کە لە ئێرانەوە دژی وڵاتەکەی ئەوان کاریان کردووە.
پاشان وەزیری دەرەوەی هەردوو وڵاتەکە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەستبەکاربوونەوەی باڵیۆزەکان لە پایتەختەکانی یەکدی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا