ژمارەی ئەو کەسانەی
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، 34 هەزار کەسی
تێپەڕاند.
وەزارەتی تەندروستی
فەڵەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سوپای
ئیسرائیل پێنج هێرشی نوێی بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو
هێرشانەشدا 48 کەس کوژران و 79ی دیکەش بریندار بوون".
76 هەزار و 980 کەسی دیکەش بە هەمان هۆکار بریندار بوون
ئاماژەی بەوەشکرد:"
بەوپێیەش ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە 34 هەزار کەسی تێپەڕاند و تاوەکو ئێستا، 34
هەزار و 97 کەس لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون، 76 هەزار و
980 کەسی دیکەش بە هەمان هۆکار بریندار بوون".
زیاتر لە شەش مانگە شەڕ
لەنێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لەگەڵ دەستپێکی
شەڕەکەش، سوپای ئیسرائیل دەستی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر غەززە کرد و دوای چەند
رۆژێکیش هێرشی زەمینی بۆ سەر ئەو شارە دەستپێکرد.
لە سەرەتای دەستپێکی
شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا تەنها یەکجار ئاگربەست راگەیەندراوە و ئەو جارەش ماوەکەی هەفتەیەکی
خایاندووە، لەلایەکی دیکەوە وڵاتانی دەرەکی وەک ئەمەریکا، قەتەڕ، میسڕ و چەند
وڵاتێکی دیکەش بە وتەی خۆیان، بەردەوام لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگە چارەیەکدان بۆ
کۆتاییهێنان بە گرژییەکان.