خامنەیی بۆ هێزەکانی ئێران: داهێنان بکەن

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

رابەری باڵای ئێران لە نوێترین لێدوانیدا داوای لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کرد داهێنان بکەن.

ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە هێزی خۆمان پیشان بدەین

 عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند:" ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە هێزی خۆمان پیشان بدەین، نەک ژمارەی مووشەکەکانمان یاخود ئامانجەکانمان، داواش لە هێزەکانمان دەکەم شێوازی نوێ فێربن و داهێنان بکەن".
رابەری باڵای ئێران لە نوێترین لێدوانیدا هیچ هەڵوێستێکی لەبارەی هێرشەکانی دوو رۆژی رابردووی ئیسرائیلەوە ئاشکرا نەکرد کە تیایدا لە رێگەی چەند درۆنێکەوە هێرشکرایە سەر شاری ئەسفەهان.
دواتر بەرپرسانی ئێران جەختیان لەوەکردەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان نەبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا