حکومەتی چین بەکارهێنانی وەتسئاپی قەدەغەکرد

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

Alternate Text

لە نوێترین پێشهاتدا، حکومەتی چین دوو پلاتفۆرمی مێتای قەدەغەکرد، هەر بۆیە کۆمپانیای ئەپڵ لە ئەپستۆر رەشیکردنەوە.

لەو بارەیەوە، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، کۆمپانیای ئەپڵی زەبەلاحی تەکنەلۆژیا، لەژێر فشاری حکومەتی پەکیندا بڕیاریدا بە سڕینەوەی هەردوو پلاتفۆرمی وەتسئاپ و سرێدز، کە خاوەندارێتییان بۆ کۆمپانیای مێتا دەگەڕێتەوە.

هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی چین

بەگوێرەی ئاژانسەکە، هۆکاری سڕینەوەی ئەو دوو پلاتفۆرمە گەڕێندراوەتەوە بۆ هەڕەشەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتیمانی چین.

سیگناڵ و تێلەگرامیش سڕدراونەتەوە

هەروەها، لە هەمان کاتدا، تێلەگرام و سیگناڵ کە دوو پلاتفۆرمی تایبەت بە نامە ناردنن خاوەنەکانیان کەسانی بیانین، لە ئەپستۆری ئەپڵ سڕدرانەوە.

پەکین نایەوێت ئەپە بیانییەکان لە وڵاتەکەدا بەکاربهێندرێن

رۆیتەرز دەڵێت، فشارکردن لە ئەپڵ بۆ سڕینەوەی ئەو ئەپانە لە ئەپستۆرەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حکومەتی پەکین چیتر پشوودرێژ نییە لەبارەی بەکارهێنانی ئەپە بیانییەکان لە وڵاتەکەیدا، کە لەبەرامبەردا دەیەوێت ئەپە شوێنگرەوە ناوخۆییەکان بەکاربهێندرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا