نێتنیاهو: فشارە سەربازییەكانمان زیاتر دەكەین

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل سەبارەت بە پلانە سەربازییە نوێیەكانیان دژ بە چەكدارانی حەماس زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات.

 بێنجامن نێتنیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" بە تەواوی هێزمانەوە فشاری زۆر تووندتر دەكەینە سەر چەكدارانی حەماس".

فشارە سەربازییەكانمان بۆ رزگاركردنی دیلەكانمانە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" فشارە سەربازییەكانمان بۆ رزگاركردنی دیلەكانمانە و سوورین لەسەر ئەوەی هاوڵاتیانمان كە لەلایەن چەكدارانی حەماسەوە دەستگیركراون بیان گێڕینەوە وڵاتەكەمان". 

لای خۆشییەوە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس رەوانەكردنی هاوكاری سەربازی نوێ لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سوپای بەرگری ئیسڕائیل-یان بە هەڵكردنی گڵۆپ سەوز بۆ دەسترێژیكردنی زیاتر بۆسەر هاوڵاتیانی  فەڵەستین ناوزەند كرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا