رۆیتەرز: لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی ئەمەریکا لە سوریا

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بە پێنج مووشەک لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سوریا.

ئەمشەوی یەکشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئەمنیی عێراقییەوە رایگەیاند، لانیکەم بە پێنج مووشەک لە شارۆچکەی زومار لە عێراقەوە ئاڕاستەی بنکەیەکی ئەمەریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کراوە.

دەبێتە یەکەم لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا

باسی لەوەش کرد، ئەم هێرشە دەبێتە یەکەم لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا کە لە سەرەتاکانی مانگی شوباتەوە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، هێرشەکانیان دژی هێزەکانی ئەمەریکا راگرتووە.

فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکا ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کردووە

رۆیتەرز دەڵێت، شارۆچکەکە لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدایە، لە بەرامبەریشدا فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکا ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردومان کردووە کە مووشەکەکانی هەڵگرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا