كەمێك بەر لە ئێستا چەكدارانی حزبوڵای لوبنان لە باشووری لوبنانەوە دەیان مووشەك (هاژەك)یان ئاڕاستەی سنوورەكانی ئیسڕائیل كرد.
بەپێی رۆژنامەی Israel Now:" كەمێك پێش ئێستا بە مووشەكی كتیۆشا بنكەیەكی سەربازی هێزەكانی بەرگری ئیسڕائیل لە نزیك سنوورەكانی نێوان ئەو وڵاتە و لوبنان كرایە ئامانج".
هێرشەكان لە رێگای 35 مووشەكەوە ئەنجامدران
ئاماژەی بەوەشكردووە:" هێرشەكان لە رێگای 35 مووشەكەوە ئەنجامدران و سیستمی بەرگری ئاسمانی ئیسڕائیلیش توانی بەرپەرچی ئەو هێرشە بداتەوە كە لەلایەن چەكدارانی حزبوڵاوە ئاڕاستەكران".
لەلای خۆشییەوە، حزبوڵای لوبنان ئەو هێرشەی وەك وەڵامێك بۆ بۆردوومكانەكانی سوپای ئیسڕائیل كە لە شەوی رابردوودا ئەنجانمیدان لە سنوورەكانی لوبنان، لە قەڵەمدا.