دوو هێلیکۆپتەری سەربازی
لە رۆژئاوای وڵاتی مالیزیا تووشی پێکدادان بوون و بەوهۆیەشەوە 10 کەس گیانیان
لەدەستدا.
هێزی دەریایی سوپای
مالیزیا رایگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی ئەنجامدانی مەشق و
راهێنانەکاندا لە لە بنکەی دەریایی لۆمۆت کە دەکەوێتە رۆژئاوای وڵاتەوە، دوو هێلیکۆپتەر
تووشی پێکدادان بوون".
تەرمەکانیان رەوانەی بنکەی تەندروستی کراوە بە مەبەستی ناسینەوەیان
ئاماژەی
بەوەشکرد:" لە ئەنجامی رووداوەکە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و لە
ئێستادا تەرمەکانیان رەوانەی بنکەی تەندروستی کراوە بە مەبەستی ناسینەوەیان".
هاوکات رۆژنامەی the
sun ئاشكرایکردووە:" ئەو دوو فڕۆکەی تووشی پێکدادان بوون لە جۆرەکانی AW139 و fernnec بوون".