پاش تێپەڕاندنی "پڕۆژە یاسای روواندا"؛ بەرهەڵەستییەكانی دەستیانپێكرد

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا رابەری پارتی ریفۆڕمی بەڕیتانیا رایگەیاند، تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای روواندا بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت رێگری لە كۆچی نایاسایی بكات.

 بەپێی تۆڕی هەواڵی BBC، ریچرد تایس، رابەری پارتی ریفۆڕمخوازی بەڕیتانیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" تێپەڕاندن و جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای روواندا بۆ كۆچبەران بەهیچ شێوەیەك بەو شێوەیە نابێت كە حكومەت چاوەڕوانی دەكات".

حكومەت بەم بڕیارە ناتوانێت رێگری لە كۆچی نایاسایی بكات

ئاماژەی بەوەشكردووە:" حكومەت بەو پێشهاتە ناگات كە پێیوایە ئەم پڕۆژە یاسایە دەبێتە هەنگاوێكی دروست بۆ رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی، بەڵكو دەبێت لە رێگای پارێزەرانەوە نوێنەرایەتی كۆچبەران بكرێت بۆ ئەوەی چانسی پێدانی مافی مانەوە لە بەڕیتانیا بە كۆچبەران بدرێت".

بەڕیتانیا وڵاتێكی زیندووە بۆ ئەوەی كۆچبەران بەدوای ژیانێكی نوێدا بگەڕێن تێیدا

جەختی لەوەشكردەوەی:" بەڕیتانیا وڵاتێكی زیندووە بۆ ئەوەی كۆچبەران بەدوای ژیانێكی نوێدا بگەڕێن و كۆچبەران ئاسوودەبن تێیدا، بەڵام دەشبێت بەڕیتانیا لە جیاتی رەوانەكردنیان بۆ روواندا، بەڵكو دەبێت كۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە بگێڕێتەوە كە كۆچبەران بەرەو بەڕیتانیا بەكاریان هێناوە كە فەڕەنسایە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا