لەبارەی ریكلام كردن؛ پزیشكان و كارمەندان ئاگاداردەكرێنەوە

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

لەبارەی ریكلام كردن بۆ شیر و تەواوكارییە خۆراكییەكان لە نەخۆشخانە ئەهلی و حكومییەكان وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند فەرمانێكی دەركرد.

 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە پێناو بایەخدان بە خزمەتگوزاریی چاودێریی سەرەتایی تەندروستی بە تایبەت چاودێریی دایكایەتی و منداڵان، بۆ رێكخستنی كاری كۆمپانیاكان كە ریكلام بۆ تەواوكەری خۆراكی تایبەت بە منداڵانی تەمەن یەك تا 10 ساڵ چەند فەرمانێكمان دەركرد".

فەرمانەكانی وەزارەتی تەندروستی لە هەشت خاڵە پێكهاتووە و بریتیین لە: 

1. پێویستە لەسەر كارمەندانی نەخۆشخانەكانی لەدایكبوون و سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان رێنمایی دایكان بكەن، تاوەكو شیری دایك بدەن بەكۆرپەكانیان.

2. بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە كە هیچ جۆرە شیرێك یان تەواوكەری خۆراكی لە نەخۆشخانەكانی لەدایكبوون و بنكە تەندروستییەكان و سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان بدرێت بە هاوڵاتییان.

3. بوونی (مروج)ی كۆمپانیاكان لە نەخۆشخانەكانی حكومی و ناحكومی، سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان و هەر دامودەزگایەكی تەندروستی و ریكلام كردن بۆ شیر یان تەواوكەری خۆراكی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

4. هەر پزیشك و كارمەندێكی تەندروستی و فەرمانبەرێك ریكلام بۆ هەر كۆمپانیایەك بكات رێكاری یاسایی توندی بەرامبەر بگیرێتەبەر بە سزادان و گواستنەوەی لەو شوێنە.

5. هەر خۆبەخشێك كار لەگەڵ كۆمپانیای شیر یان تەواوكەری خۆراكی بكات كۆتایی بە راژەكەی بهیێنرێت و رێكاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

6. بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە شیر و تەواوكەری خۆراكی منداڵان لە كافتریای نەخۆشخانەكان بفرۆشرێت و ریكلام بۆ هەر كۆمپانیایەك بكرێت لەكاتی سەرپێچیدا جگە لە رێكاری یاسایی كۆتایی بە گرێبەستەكەی بهێندرێت.

7. هەر چالاكیەكی زانستی لەلایەن كۆمپانیاكانی شیر و تەواوكەری خۆراكی منداڵان رێكدەخرێت پێویستە رەزامەندی پێشوەختەی لە وەزارەتی تەندروستی بەشی چاودێری خۆراك وەربگیرێت و نابێت هیچ فەرمانبەرێكی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەشداری لەم چالاكیانە بكات بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی توندیان بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

8. بەرێوەبەری نەخۆشخانە و لێپرسراوی كارگێریی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان بەرپرسن بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە بە پێچەوانە رێكاری یاسایی توند لە بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا