دەستەی دەستپاكی: گومانی گەندەڵی لە یەكێك لە پرۆژەكانی شاری كەركوك دەكەین

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

لەبارەی بەدواداچوون و وردبینی لە پڕۆژەی كردنەوەی رێڕەوی روباری خاسە لە پردی غەرناتە بۆ پردی چوارەم كە تێیدا گەندەڵی ئەنجامدراوە، دەستەی نەزاهە زانیاری ئاشكرا دەكات.

 دەستەی دەستپاكی عێراق (نەزاهە) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ستافی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستپاكی كەركوك بەدواداچوون و وردبینی لە پڕۆژەی كردنەوەی رێڕەوی روباری خاسە لە پردی غەرناتە بۆ پردی چوارەم ئەنجامداوە كە كە تێچووی دوو ملیار و 148 ملیۆن دینار و گومانی گەندەڵی لە پڕۆژەكە بەدیكردووە".

كۆمەڵێك سەرپێچی كراوە، لەوانەش بەكارھێنانی ھەندێك كەرەستەی پڕۆژەی دیكە

 

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی دەستەی دەستپاكیش بێت:" كۆمەڵێك سەرپێچی كراوە، لەوانەش بەكارھێنانی ھەندێك كەرەستە كە لە پڕۆژەكانی دیكەوە گواستراونەتەوە بۆ پڕۆژەكە". 

ئەمە جگە لەوەی كۆمپانیای جێبەجێكار پێش قیرتاوكردن، شەقامەكانی بۆیاخ كردووە و كارەكانی ڕووپۆشكردووە بە ئاگاداری و ڕەزامەندی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە لەكاتێكدا دەبوو دواتر ئەنجامی بدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا