ئیسڕائیل: چەند بەرپرسێكی حزبوڵای لوبنانمان كردە ئامانج

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

لەبارەی ئەنجامدانی چەند هێرشێكی سەربازی و بە ئامانجگرتنی چەند بەرپرسێكی حزبوڵای لوبنان، وتەبێژی سوپای بەرگری ئیسڕائیل زانیاری بڵاوكردەوە.

 ئەڤیچای ئەدرێی، وتەبێژی سوپای بەرگری ئیسڕائیل پەیوەستدار بە میدیا عەرەبییەكان لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" هێزە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەمان پاش وەرگرتنی زانیاری ورد چەند بەرپرسێكی باڵای سەربازی چەكدارانی حزبوڵای لوبنانیان كردە ئامانج".

یەكێك لەو بەرپرسانە بەرپرسی یەكەی بەرگری ئاسمانی چەكدارانی حزبوڵایە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" یەكێك لەو بەرپرسانەی كە كراوەتە ئامانج بەرپرسێكی یەكەی بەرگری ئاسمانی چەكدارانی حزبوڵایە و بەیرپرسێكی دیكەش بەرپرسی یەكەی ئاسمانی هێزی رەزوانی تایبەت بە حزبوڵای لوبنانە". 

بەرپرسی یەكەی ئاسمانی هێزی رەزوان كوژرا

باسی لەوەشكردووە:" لە ماوەی كاتژمێرەكانی شەوی رابردوودا، ساجید سەرەفاند (محەمەد خەلیل عەتیە)، بەرپرسی یەكەی ئاسمانی هێزی رەزوانیش لەلایەن هێزە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەمانەوە كوژرا".

هەر لە درێژەی راگەیەندراوەكەشیدا ئەوەیخستەڕوو:" ئەو بەرپرسە بەشداری كردووە لە ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی دژ بە یەكێتی خاكی ئیسڕائیل و هێزە پارێزەرەكانی وڵاتەكەمان". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا