محەمەد حاجی مەحمود: نەدەبوو لەبەغدا پێشوازی لە ئەردۆغان بکرێت"

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

محەمەد حاجی مەحمود رایگەیاند، نەدەبوو لە بەغدا پێشوازی لە ئەردۆغان بکرێت، چونکە خاکی عێراقی داگیرکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە میانی بەشداریکردن لە پرسەی عەلی شامار، فەرماندەی دێرینی یەکێتی، بە میدیاکارانی راگەیاند:" عەلی شامار تێکۆشەرێکی دێرین و پیاوێکی قارەمان بوو، سێ ساڵ پێکەوە لە یەک سەنگەردا بووین".

تورکیا خاکی داگیرکردووە

هەروەها، لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆ‌غان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر وڵاتێک، وڵاتێکی دیکە داگیرکردبوو، ئەوا لەگەڵی دانانیشێت تا خاکەکەی چۆڵ نەکات، بەڵام ئەوان (تورکیا) لە سنووری ئێران-تورکیاوە و تا دەشتی نەینەوای داگیرکردووە، بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێکرا؟

محەمەد حاجی مەحمود راشیگەیاند، ئەو پێشوازیەی لە ئەردۆغان کرا لە بەغدا، مانای بێهێزی و لاوازی بوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا