بافڵ جەلال تاڵەبانی لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە وتی چی؟

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ، لەمیانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی نەیارەکانیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە میانی ئامادەبوون لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە، پێشنیازی کرد کە بۆ ساڵی 2025، خەڵاتی زێڕینی بلە بدرێتە شەهید عەبدۆ، کە لە رۆژئاوای کوردستان شەهید بووە.

پشتگیرییە بۆ کوردانی چوار پارچەکەی کوردستان

هەروەها، وتیشی، شەهید عەبدۆ یەکێکە لە تێکۆشەرەکانی کوردستان، مافی خۆیەتی ئەو خەڵاتە وەربگرێت، لە هەمان کاتیشدا پشتگیرییە بۆ کوردانی چوار پارچەی کوردستان و هەموو کوردێکی ئازاد خواز.

دەبێتە پەیامێک بۆ نەیارەکانمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند، بەخشینی خەڵاتەکە بە ئەو شەهیدە، دەبێتە پەیامێک بۆ نەیارەکانمان و ئەو ناپاکانەی لەگەڵیان کار دەکەن، کە ئێمە هەر کوردین و هەر کورد دەبین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا