وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: رێگای قەڵادزێ – دارەشمانە نۆژەندەکرێتەوە

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی نیشتەجێکردن رایگەیاند، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای قەڵادزێ-دارەشمانە دەستپێدەکات.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای قەڵادزێ-دارەشمانە، بایەخێکی گرنگ و کاریگەری لەڕوی کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و گەشتیاری و ئابوری بۆ سنورەکە دەبێت.

ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 50 ساڵ بەسەر بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لەلایەن رژێمی بەعسەوە تێپەڕدەبێت، کە بەهۆیەوە سەدان هاوڵاتی کورد شەهیدبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا