بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی راگەیاند
کە نزیکەی 150 ملیۆن دیناریان دزیوە و رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە:" دوای
ئاگادارکردنەوەیان هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی کەرکوک، دەستیان بە
لێکۆڵینەوە کرد لە ئەندامانی ئەو باندە چەکدارەی کە دزییەکی چەکدارییان لە ماڵێکی یەکێک
لە گەڕەکەکانی شارەکە کردبوو و تیایدا نزیکەی 150 ملیۆن دیناریان دزیبوو".
ناسنامەی تۆمەتباران دەستنیشانکرا و توانرا شوێنەکانیان بدۆزرێتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای لێکۆڵینەوەکان و چاودێریکردنی
کامێراکانی چاودێری، ناسنامەی تۆمەتباران دەستنیشانکرا و توانرا شوێنەکانیان
بدۆزرێتەوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە هەوڵی دەستگیرکردنی
تۆمەتبارەکان درا".
یەکێک لە تۆمەتبارەکان برینداربوو
باسی لەوەشکرد:" دوای ئەوەی تیمە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی
مەبەست بە مەبەستی دەستگیرکردنیان، تۆمەتبارەکان رووبەڕوویان بوونەوە و لە
ئەنجامدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان برینداربوو و سەرجەم تۆمەتبارەکانی دیکەش
دەستگیرکران، لە ئێستاداشدا بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراون".