دكتۆر سۆران سابڕ عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" خورما لە رووی تەندروستییەوە بەشێوەیەكی گشتی سوودێكی زۆر بە جەستە دەگەینێت و بەتایبەتیش لەلای منداڵان".
ئەو شەش سوودە بریتین لە:
- لەبەر دەوڵومەندی بە توخمی ئاسن منداڵ دەپارێزێ لە توش بون بە كەمخوێنی.
- بەهۆی بونی كانزای كالسیۆم ئێسك و ددان پتەو و بەهێز دەكات.
- بۆ بەهێز كردنی بەرگری منداڵ زۆر بەسودە و منداڵ كەمتر توشی هەوكردن دەبێت.
ئێسك و ددان پتەو و بەهێز دەكات
- بۆ ڕێگری كردن و چارەسەری قەبزی سودبەخشە بەهۆی بونی بڕێكی زۆری ڕیشال لە پێكهاتەكەی.
- وزە و چاڵاكی منداڵ زیاد دەكات.
- بۆ ئەو منداڵانەی كێشیان كەمە و لاوازن سودی زۆرە بۆ زیاد كردنی كێش و گەشەی تەندروست.