نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

ئابوری پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، لە بازاڕەکانی عێراق نرخی دۆلار زیاتر دابەزی.

ئەمڕۆ شەممە، لەکاتێکدا بانکی ناوەندی داخراوە و لە پشووی کۆتایی هەفتەدایە، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار رووی لە دابەزین کرد، بە شێوەیەک لە ئێستادا 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دەمێکە نەگەیشتووەتە 147 هەزار دینار

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە، نرخی دۆلاری ئەمەریکی نەگەیشتووەتە خوار 147 هەزار دینار، بۆیە ئەمە یەکەم جارە لەو ماوەیەدا ئەو ئاستە دەبینێت.

هۆکارێکی دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە فرۆشی ئەو دراوەوە هەیە، بە شێوەیەک لە هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی حەواڵە و کاش فرۆشتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا