سەرۆکی هەرێم گەیشتە بەغدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، وا بڕیاریشە لە یەکەم وێستگەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات

زانیارییەکان ئاشكرای دەکەن، ئەمشەو، سەرۆکی هەرێم بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات، کە سەرجەم هێزە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق تێیدا بەشدار دەبن.

زانیارییە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن، هۆکاری سەرەکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە هەیە، بە تایبەتی کە تەنها لەم مانگەدا ئەمە دووەم جارە دەچێتە بەغدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا