ژمارەی قوربانییانی کەرتی غەززە بەرزبووەوە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاند، تا ئێستا 77 هەزار و 437 کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی لە غەززە دوایین پێشهاتی جەنگەکەی ئاشكرا کرد و رایگەیاند، لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تا ئەمڕۆ 34 هەزار و 388 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە 24 کاتژمێردا 32 کەس کوژراون

وتیشی، لە 24 کاتژمێری رابردوودا ئیسرائیل چوار هێرشی بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە 32 کەس کوژراون و 69 کەسی دیکەش برینداربوون، بەو هۆشەوە ژمارەی برینداران بۆ 77 هەزار و 437 کەس بەرزبووەتەوە.

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، بەهۆی هێرشە نوێیەکانەوە، تا ئێستا ژمارەیەک قوربانی لەژێر داروپەردووە رووخاوەکاندان و تیمەکانی ئامبوڵانس و بەرگری شارستانی ناتوانن پێیان بگەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا