هونەرمەندێکی دیاری عێراقی کۆچیی دواییکرد

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمشەو، عامر جیهاد، هونەرمەندی کۆمیدی دیاری عێراقی، لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەمشەوی شەممە، سەندیکای هونەرمەندانی عێراق رایگەیاند، ئەمشەو عامر جیهاد، هونەرمەند و دەرهێنەری دیاری عێراقی کۆچی دواییکرد.

وەک ئەکتەر و سیناریست و دەرهێنەر خزمەتی کردووە

عامر جیهاد ئەکتەری کۆمیدی و تراژیدی بوو، بەرهەمەکانی تەلەڤزیۆنی و شانۆییش بوون، وەک ئەکتەر و سیناریست و دەرهێنەر خزمەتی بە هونەری عێراقی کردووە، لە ساڵی 1955 لە بەغدای پایتەخت لەدایک بووە و ساڵی 1977 کۆلیژی هونەرە جوانەکان/بەشی شانۆی تەواو کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا