ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند، هەر سێ بانکی رافیدەین، رەشید و تی بی ئای دەتوانن لە ماوەی مانگێکدا هەژمار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، یوسف کلابی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هەر سێ بانکی فیدڕاڵی رافیدەین، رەشید و تی بی ئای ئامادەن لە ماوەی مانگێکدا هەژماری بانکی بۆ تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم بکەنەوە.
دەتوانن سودمەندی وەرگرتنی قەرز و پێشینە بن
وتیشی، بەکردنەوەی هەژمار لەو بانکە فیدڕاڵییانە، بەدەر لە سوودی مووچە، مووچەخۆرانی هەرێم دەتوانن هاوشێوەی هاوتاکانیان لە عێراق سودمەندبن لە وەرگرتنی قەرز و پێشینە.
پێویست ناکات لق لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە
کلابی راشیگەیاند، بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی لەو سێ بانکە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، پێویست ناکات بانکەکان لق لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.