ئەمەریکا دژی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی لە عێراق هاتەدەنگ

عێراق پێش 1 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننەمەیەکی لەبارەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی لە عێراق بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە قوڵی نیگەرانە لە داڕشتنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی لە عێراق کە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە پەسەندی کردووە".

ئەو یاسایە هەڕەشە لە مافەکانی مرۆڤ

باسی لەوەشکرد:" ئەو یاسایە هەڕەشە لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان دەکات کە بە دەستوور پارێزراوبن، یاساکە دەبێتە هەڕەشە لەسەر کەسانێک لە عێراق و دەکرێت بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم ئازادی رادەربڕین و ئازادی کەسی بەکاربهێنرێت، هەروەها ئەو ئەگەرە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە تەواوی عێراق دەگرێتەوە".

روونیشیکردەوە:" ئەو یاسایە توانای عێراق بۆ هەمەڕەنگکردنی ئابووری و راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی لاواز دەکات و زیان بە کار و گەشەی ئابووری وڵاتەکە دەگەیەنێت، رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و تێکەڵبوونی سیاسی و ئابووری، بابەتێکی بنەڕەتییە بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق".

ژن گۆڕینەوە و هاوڕەگەزبازی سزای توندیان بۆ دانراوە

دوێنێ شەممە، غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی:" ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای تایبەت بە لەشفرۆشی پەسەندکردووە، لە هەموارەکەدا ژن گۆڕینەوە و هاوڕەگەزبازی سزای توندیان بۆ دانراوە".

ئاشکراشیکرد:" بەگوێرەی هەموارەکە، هاوڕەگەزباز بە بەندکردنی بۆ بۆ ماوەی 10 بۆ 15 ساڵ سزا دەدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا