لە یاری پێش کۆتایی جامی ئۆڵۆمپیادی تازەپێگەیشتووان، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بە دوو گۆڵی بێ
بەرامبەر، بەرامبەر بە یابان دۆڕا، بەوەش رۆژی پێنجشەممە بۆ دیاریکردنی ئاستی
سێیەم و چوارەمی پاڵەوانێتییەکە، عێراق بەرامبەر بە ئیندۆنیزیا یاری دەکات.
رازی شنێشل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق دوای یارییەکە
وتی:" هەڵبژاردەی یابان تیپێکی بەهێزیان هەیە و بەشێوەیەکی زۆر باش
ئامادەکرابوون، زۆربەی یاریزانەکانیشی لە باشترین خولەکانی جیهان یاری دەکەن
".
وتیشی:" لە گەیمی یەکەمدا کۆمەڵێک هەڵەمان لە هێڵی بەرگری ئەنجامدا
و لە گەیمی دووەم ئەو هەڵانەمان چاککردەوە، بەڵام چەند هەلێکی زێڕینمان بۆ گۆڵکردن
لەدەستدا ".
راهێنەری ئۆڵۆمپی عێراق باسی لەوەشکرد:" هیوامان لەو پاڵەوانێتییدا
ماوە و دەمانەوێت کارتی گەیشتن بە ئۆڵۆمپیادی پاریس بۆ خۆمان مسۆگەر بکەین ".