دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: دەبێت هێزی پێشمەرگە بە نیشتیمانی بکرێت

کوردستان 22/06/2021

Alternate Text

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە هێزێکی نیشتیمانییە و دەبێت بە نیشتیمانی بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی حوزەیران، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیکرد لە ماتیۆ تیلەری باڵێۆزی ئەمریکا لە عێراق و رۆب والەر کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.

هەردوولا بە گرنگیان زانی لایەنە سیاسییەکان هەماهەنگی و پەیوەندی فراوان لە نێوانیاندا هەبێت.


لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرا و هەردوولا بە گرنگیان زانی لایەنە سیاسییەکان هەماهەنگی و پەیوەندی فراوان لە نێوانیاندا هەبێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی هێزەکانی پێشمەرگە کرا و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند:" پێشمەرگە هێزێکی نیشتیمانییە و دەبێت بە نیشتیمانی بکرێت".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

وەزیری دارایی: چاوەڕوانی بەغداین

کوردستان 23 خولەک پێش ئێستا

سەرۆکی یەکێتی لە ئیماراتە

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی ئەمڕۆی زێڕ

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا