شێخ جەعفەر بۆ BMC دەدوێت

کوردستان 22/06/2021

Alternate Text

جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند، شەوی رابردوو لە کاتی رووداوەکەدا لە هەولێر بووم و ئاگاداری رووداوەکە نەبووم.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی حوزەیران، جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە BMC راگەیاند:" لەکاتی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردوودا لە هەولێر بووم و ئاگام لە بابەتەکە نەبووە".

 دادگا  داوای هەرکەسێک بکات ئێمە ئامادەین بینێرینە بەردەم دادوەر


ئاماژەی بەوەشکرد:" هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش با لێکۆڵینەوە بکەن و دادگا  داوای هەرکەسێک بکات ئێمە ئامادەین بینێرینە بەردەم دادوەر".
شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی شار و هێزی ئاڵتونیدا دروستبوو بەو هۆیەوەشەوە ١٠ کەس برینداربوون.
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا