بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ویستوویانە تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام لەکاتی دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارەکە رووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" بنکەی پۆلیسی دارەتوو تۆمەتبارێکیان بە ناوی (هـ.ص.ا) دەستگیرکرد کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو".
تۆمەتبارەکە نارنجۆکی گرتووەتە پۆلیس
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەکاتی دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارەکە رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە و نارنجۆکی گرتووەتە تیمەکان، هێزەکانی پۆلیسیش وەڵامیان داوەتەوە".
باسی لەوەشکرد:" لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر دوو نارنجۆک و چەکێک و بڕێک ماددەی هۆشبەردا".